ZNA - ھەولێر
دوور لە ھەموو بەھایەکی مرۆڤایەتی و لە یەکێک لە تاوانە جەرگبڕەکان گەنجێکی تەمەن ١٩ ساڵ خوشکەکەی خۆی دەکوژێت .
سەرچاوەکانی ھەواڵ لە میسر بڵاویانکردۆتەوە , گەنجێکی تەمەن ١٩ ساڵ بە چەقۆ ھێرشی کردۆتە سەر خوشکە ٢٦ ساڵیەکە و لە سینگی داوە و کووشتوویەتی .
باوکی کچەکە گووتوویەتی ، دەمەقاڵییەکی توند لە نێوان کوڕەکەم و کچەکەم دروست بوو بە ھۆی ئەوەی کچەکەم داخوازییەکی ھاتبوو و کچەکەشم بە کوڕەکە رازی نەبوو و رەتی کردەوە شووی پێبکات .
لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە , کوڕەکە دوای رووداوەکە دەستگیر کراوە و بەپێی یاسای کوشتنی بە ئەنقەست دادگایی دەکرێت .
ی.ا
سەرچاوە | پێگەی روتانا .
ئەم هەواڵە 95347جار خوێندراوەتەوە |