ZNA-هەولێر
بڕیارە ئێوارەی ئەمرۆ دوای کۆتایی ھاتنی ئاھەنگێکی گەورەی دەستپێکی مۆندیالی ٢٠١٨، یاری نێوان سعوودیە و رووسیا لە یاریگەی لۆژنیکی لە مۆسکۆی پایتەختی ئەو وڵاتە بەڕێوەبچێت.
لە یاری کردنەوەی مۆندیالی ٢٠١٨، رووسیا و سعوودیە لە کاتژمێر ٦:٠٠ـی ئێوارەی ئەمرۆ بە ناوبژیوانی نیستور فابیانی ئارجێنتینی بەیەک دەگەن.
پێش دەستپێکی ئەو یارییە، مشکێک پێشبینی بۆ ئەو یارییە دەکات و رووسیا بە براوەی یارییەکە دەستنیشان دەکات.
ئەم هەواڵە 92491جار خوێندراوەتەوە |