ZNA-هەولێر
ری چون ھی بێژەری "دایک"ی کۆریای باکور لە کۆتاییدا ھەواڵێکی بە زەردەخەنەوە پێشکەشکرد کە دیدارەکەی کیم جۆنگ ئون و دۆناڵد ترەمپ بوو.
ماڵپەڕی ئەلعەرەبییە لە زاری شارەزایانی زمانی کۆرییەوە بڵاویکردەوە، چون ھی تەمەن ٧٠ ساڵ ھەوڵی داوە لەکاتی پێشکەشکردنی ھەواڵی دیدارەکەی کیم و ترەمپ لەسەرخۆ بێت و لە بەردەم کامێرادا ھاوار نەکات.
چون ھی لە ناوچەی چانگۆن لە ناوەندی کۆریای باکور و لە خێزانێکی ھەژار لەدایکبووە، بەشی شانۆ و سینەمای لە زانکۆی پیۆنگیانگ خوێندووە.
ناوبراو لە ساڵی ١٩٧١وە وەک میدیاکار لە ئاژانسی ھەواڵی فەرمی کۆریای باکوردا کاردەکات، بەوە ناسراوە کە کەسایەتییەکی سۆزدار و لە ھەمان کاتیشدا شەڕانگێزی ھەیە لەکاتی پێشکەشکردنی ھەواڵدا.
ئەم هەواڵە 97453جار خوێندراوەتەوە |