ZNA- ھەولێر
لەراگەیاندراوێکدا بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت , کوڕێکی تەمەن ٢١ ساڵ بە دەمانچە ھێرشی کردۆتە سەر دایکی و برینداری کردوە
لەراگەیاندراوێکدا ، ڕائیدی مافپەروەر علی جەمال قدووری بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت ، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەمە ١٣ ی حوزەیرانی ٢٠١٨ ، ئافرەتێک ھێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەھید ھەژار لەکەلار کەبەھۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە بریندار ببوو.
لە راگەیندراوەکە ھاتووە , بەوتەی ئەوئافرەتە کوڕەکەی کەتەمەنی ٢١ساڵە نەخۆشی دەرونی ھەیە بەیانی ئەمڕۆ لەکاتێک ویستوویانە چارەسەری دەرونی پێ بدەن ھەڵچوەو بەچەکی براکەی فیشەکی پێوەناوە و بەرلاقی کەوتوە.
لە راگەیندراوەکە ئاماژە بەوەکراوە ، لەئێستادا تۆمەتبارلەلایەن بنکەی پۆلیسی ناحییەی ڕزگاریەوە دەستگیرکراوەو بەپێی بەگڵەی پزیشکی تۆمەتبار نەخۆشی دەرونی ھەیە و لەئێستاشدا بەبڕیاری دادوەربەپێی مادەی ( ٤٠٥ فەقەرە ٣١ ) بەندکراوە.
یاسین ئەحمەد
ئەم هەواڵە 96829جار خوێندراوەتەوە |