ZNA- ھەولێر
لەوانەیە ناونیشانەکە سەیر بێت و جێگەی باوەڕکردن نەبێت , بەڵام ئەمە بەراستی روویداوە و کوڕێک باوکی خۆی لە ناو ئۆتۆمبێلێکی گرانبەھا ناشت .
گەنجێکی دەولەمەندی خەڵکی نەیجیریا کە ناوی ئەبوزویکە لە بڕی ئەوەی باوکی لەناو تابوت بنێژێت , ئۆتۆمبێلێکی گرانبەھای کڕی و باوکی لە ناو ناشت .
کوڕەکە ئۆتۆمبێلێکی (BMW) بە بڕی ٨٨ ھەزار دۆلار کڕی بۆ ئەوە تەرمی باوکی لە ناو بنێژێت.
ئەبوزویک چەند جارێک بەڵێنی بە باوکی دابوو ئۆتۆمبێلێکی گرانبەھای بۆ بکرێت , لە کۆتایشدا بەڵێنەکە بردە سەر , ئەم کارەی ئەبوزویک کاردانەوەی جیاوازی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لێ کەوتەوە , ھەندێکیان پشتگیریان لە کارەکەی کرد و ھەندێکیان وایان دەبینی کە ئەمە تەنھا بەھەدەردانی پارەیە و ھیچی دیکە نییە
یاسین ئەحمەد
سەرچاوە | پێگەی رۆتانا
ئەم هەواڵە 91966جار خوێندراوەتەوە |