ZNA- ھەولێر
ئافرەتێک ھەموو ئاواتی ئەوەبوو دڵی ھاوسەرەکەی خۆش بکات و سوپرایزێکی بۆ بکات , بەلام بووە قوربانی کارەکەی .
لەم رۆژانە گالینا راکشۆینا تەمەن ٣٠ دوای مانەوەی بۆ ماوەی زیاتر لە یەک ساڵ لە حاڵەتی بێ ھۆشی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی مۆسکۆی پایتەختی رووسیا گیانی لەدەستدا .
گالینا ساڵێک لەمەوبەر ویستبووی نەشتەرگەری جوانکاری ئەنجام بدات و مەمکەکانی گەورە بکات و بیکاتە سوپرایزێک بۆ ھاوسەرەکەی , بەڵام لەکاتی نەشتەرگەریەکە ھەڵەیەک روودەدات و جارێکی دیکە بەھۆش خۆی نەھاتەوە .
گالینا خێزاندارە و خاوەنی دوو منداڵە و ئەوکاتەی کەوتە حاڵەتی بێ ھۆشی تەمەنی ٢٩ ساڵ بوو و ماوەی زیاتر لە ١٣ مانگ لەم حاڵەتە مایەوە و سەرەڕای ھەموو ھەوڵە پزیشکیەکان بەڵام نەیانتوانی چارەسەری بکەن .
یاسین ئەحمەد
سەرچاوە | پێگەی سیدتی
ئەم هەواڵە 93157جار خوێندراوەتەوە |