ZNA-هەولێر
لێوی جوان و سەرنجڕاکێش، ئاواتی ھەموو خانمانە، وشکی و زبریی لێوەکان، جوانیی ڕوخسار دەشێوێنێت و تەنانەت بە ماکیاژیش ناتوانین بیشارینەوە، چونکە کاتی بەکارھێنانی سووراو، زبرییەکەی زیاتر دێتە بەرچاو.
بۆ ئەوەی لێوت بە سەرنجڕاکێشی دەربکەوێ، ئەم ڕێکارە جێبەجێ بکە:
تێکەڵەیەک لە زەیتی زەیتوون و شەکری قاوەیی ئامادە بکە، بەڵام سەرەتا باش تێکەڵیان بکە، دواتر لە لێوەکانت بدە، دوای ١٠ خولەک بە ئاوی شلەتێن بیشۆ و زوو لێوەکانت وشک بکەرەوە، ھەموو ڕۆژ دەتوانی ئەم گیراوەیە بە کار بھێنیت، دوای چەند رۆژ دەبینی لێوت نەرم دەبێتەوە.
ئەم هەواڵە 92356جار خوێندراوەتەوە |