ZNA-هەولێر
ھێڵی ئاسمانی سەنگاپوورە رایگەیاند، ئامادەکاری دەکات بۆ ئەنجامدانی درێژترین گەشتی ئاسمانی لە جیھاندا.
گەشتەکە لە نێوان سەنگاپوورە و ویلایەتی نیویۆرکی ئەمریکا ئەنجام دەدرێت.
بڕیارە ئەو گەشتە درێژە لە سەرەتای مانگی (تشرینی یەکەم/ ئۆکتۆبەری ٢٠١٨) ئەنجامبدرێت.
رۆژنامەی (دەیلی مێل)ـی بریتانی بڵاویکردەوە، گەشتەکە نزیکەی (١٦) ھەزار و (٧٠٠) کیلۆمەتر رێگەی ئاسمانی بە ماوەی (١٨) کاتژمێر و (٤٥) خولەک دەبڕێت.
ئەو گەشتە درێژە بە فڕۆکەی جۆری (ئێرباس - A٣٥٠-٩٠٠ULR) ئەنجامدەدرێت و (٦٧) سەرنشین لە کەسانی بازرگان و خاوەن کار و (٩٤) کەسی دیکە لە شارەزایانی ئابووری دەگوازێتەوە.
ئەو کۆمپانیا فڕۆکەوانییە پێشتر لە نێوان ساڵانی (٢٠٠٤ - ٢٠١٣) دا گەشتی فڕۆکەوانی درێژی ئەنجامداوە.
ئەم هەواڵە 93037جار خوێندراوەتەوە |