|
ZNA – ھەولێر
لەگەڵ ئەوەی بەرۆژووبوون ئەرکێکی ئاینیە و بەندەکان لە خودای گەورە نزیک دەکاتەوە , بەڵام لەگەڵ ئەوەش لە رووی زانستیەوە سەلمێندراوە کە بەرۆژووبوون سوودێکی زۆری ھەیە بۆ مرۆڤ لەوانەش :
• بەرۆژووبوون پشوو بە جەستە دەدات و ئەو ژەھرانەی لەناوی کەلەکە بووە دەری دەدات .
• پرۆسەی ھەڵمژینی ئەو خۆراکانەی لەناو گەدە ماوەتەوە دەوستێت و ئەمەش رێگەی خۆشکەرە بۆ ئەوەی ئەو ژەھرەی لەناو گەدە ماوە دەربدرێت .
• بەرۆژووبوون یارمەتی جەستە دەدات لە سەر بونیات نانەوە خانەکان و کاری خانەکان چالاک دەکات و جەستە لە ژەھر پاک دەکاتەوە و کای خوێن باشتر دەکات , لەبەر ئەمە پزیشکان ئامۆژگاری نەخۆشەکان دەکەن لەسەر برسیەتی پشکنینە پزیشکیەکان ئەنجام بدەن .
• بەرۆژووبوون خانەکانی لەش نوێ دەکاتەوە و زیاتر چالاکیان دەکاتەوە .
• پارێزگاری لە ووزەی جەستەی دەکات و کار دەکات لەسەر دابەش کردنی بە پێی پێویستی بەشەکان .
• بەرۆژووبون کاری ھەرس کردن ئاسان دەکات و جەستە رێک دەخاتەوە لەرووی زۆر خۆری .
• یارمەتی کرانەوەی بیرو ھزری مرۆڤ دەدات.
• بەرۆژووبوون پێستی مرۆڤ نوێ دەکاتەوە و زیاتر گەشەی پێدەدات .
• بەرۆژووبوون یارمەتیدەرە بۆ چارەسەری ھەندێک نەخۆشی .
• یارمەتی مرۆڤ دەدات لە کەمکردنەوەی رێژەی چەوری لە جەستە و خوێن .
• بەرۆژووبوون رێگە دەگرێت لە گرژبوونی خوێنبەرەکان و مرۆڤ دەپارێزێت لەو نەخۆشیانەی تووشی دڵ دەبن .
• بەرۆژووبوون یارمەتی ئەو کەسانە دەدات کە نەخۆشی شەکرەیان ھەیە , چونکە پشوو بە پەنکریاس دەدات و چونکە پەنکریاس مادەی ئەنسۆلین بەرھەم دەھێنێت و شە کر دەکاتە مادەی نیشاستەیی و چەوری و لەخانەکان ھەڵیدەگرێت, ئەگەر ھاتوو رێژەی خواردنەکە لە رێژەی ئەنسۆلینەکە زیاتر بوو ئەوا پەنکریاس تووشی ماندووبوون دەبێت و رێژەی شەکر لە جەستە بەرز دەبێتەوە .
• بەرۆژووبوون پارێزگاری لە جەستە دەکات و لەقەڵەوی دەیپارێزێت .
یاسین ئەحمەد
ئەم هەواڵە 91750جار خوێندراوەتەوە |