ZNA- هه‌ولێر زانايان له ئه‌نجامى به‌رده‌وامى پرۆسه‌ى گه‌ڕان و پشكنيندا، جيهانێكى شاراوه‌يان له ژێر به‌سته‌ڵه‌كه‌كانى جه‌مسه‌رى باشوورى گۆى زه‌وى دۆزييه‌وه.
زانايان، ژماره‌يه‌ك چه‌م و دۆڵ و زنجيره‌يه‌ك شاخى به‌رزيان دۆزيوه‌ته‌وه، كه قه‌باره و به‌رزييان ده‌گاته ئاستى چياكانى (بن نيڤيس)، كه به‌رزترين لوتكه‌ى چياى دوورگه‌كانى به‌ريتانيان.
تيمى لێكۆڵه‌رانى زانكۆى (Northumbria)، له چوارچێوه‌ى پرۆژه‌كانى (ئاژانسى بۆشايگه‌رى ئه‌وروپى - PolarGAP) به به‌كارهێنانى ئامێرى رادار بۆ بڕينى سهۆڵبه‌ندان و ئاشكراكردنى چه‌م و دۆڵه‌كان كه سێ زنجيره شاخى فراوان له يه‌كدى جياده‌كه‌نه‌وه، توانيان ئه‌و ناوچه‌يه بدۆزنه‌وه.
ئه‌و زانايانه ده‌ڵێن، ناوچه‌كه هاوشێوه‌ى جيهانێكى شاراوه‌يه و يه‌كه‌مجاره مرۆڤايه‌تى له باره‌يه‌وه زانيارى ده‌ستده‌كه‌وێت.
دكتۆر (كيت وينته‌ر) سه‌رپه‌رشتيارى توێژينه‌وه‌كه رايگه‌ياند، تا ئێستا له رێگه‌ى مانگه ده‌ستكرده‌كانه‌وه نه‌توانراوه وێنه‌ى ئه‌وتۆى جه‌مسه‌رى باشوور ده‌ستبكه‌ون، كه راستييه‌كانى ئه‌و جه‌مسه‌ره بخه‌نه‌ڕوو.
گوتيشى: "تا ئێستا كه‌س نه‌يزانيوه به وردى له جه‌مسه‌رى باشوورى گۆى زه‌وى چى هه‌يه".
روونيشيكرده‌وه، "ئێستا ده‌ركه‌وتووه سێ دۆڵى به‌سته‌ڵه‌كى زنجيره شاخه‌كان له‌يه‌ك جياده‌كه‌نه‌وه و به‌رزى لوتكه‌ى شاخه‌كانيش (2500 مه‌تره) له ئاستى رووى ده‌رياوه".
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، "درێژى هه‌ر دۆڵ و چه‌مێكى به‌سته‌ڵه‌كى زياتر له (350) كيلۆمه‌تره و پانييه‌كه‌يان (35) كيلۆمه‌تره و هاوشێوه‌ى رێگه‌يه‌كى خێراى به‌سته‌ڵه‌كين".
سه‌رچاوه: ده‌يلى مێل، RT
ئەم هەواڵە 90193جار خوێندراوەتەوە |