پەنابەرێکی خەڵکی وڵاتی "مالی"ی ئەفریقا، به رزگارکردنی منداڵێک له "پاریس"ی پایتەختی فەرەنسا، بووه هۆی سەرسوڕمانی خەڵکی ئەم شاره و دەستخۆشیی لێکرا.
"مامادۆ گاساما" به شێوازێکی زۆر سەرنجڕاکێش سەر بینیایەک کەوت که منداڵێکی تەمەن چوارساڵان له بەلەکۆنی نهۆمی چوارەمی هەڵواسرابوو و گیری خواردبوو.
گاساما له کەمتر له یەک خولەک چوار نهۆمی بینایەکەی بڕی و منداڵەکەی رزگار کرد.
"ئیمانوێل ماکرۆن" سەرۆک کۆماری فەرەنسا، گاسامای بانگهێشتی کۆشکی ئەلیزه کرد و خۆی به تایبەت دەستخۆشیی لێکرد و مەدالیای دلێریی پێبەخشی و ئەوی کرده هاوڵاتیی فەخریی فەرەنسا.
"ئەن ئیدالگۆ" شارەوانی پاریسیش، ناسناوی سپایدەرمەنی بەو گەنجه تەمەن ٢٢ساڵه دا و له پەیوەندییەکی تەلەفۆنی، ئەم کارەی بەرز نرخاند.
ئیدالگۆ گوتی، گاساما پێیگوتووه که چەند مانگ لەمەوبەر به هیوای ژیانێکی باشتر له مالی رووی له فەرەنسا کردووه و ئەویش وڵامی داوەتەوه که پشتیوانی له نیشتەجێبوونی ئەو له پاریس دەکات.