ZNA – ھەولێر
لە رووداوێکی دڵتەزین دوو ھاوسەر بەیەکەوە لە بەرزی شەش نھۆم خۆیان فڕێداوەتە خوارەوە و پیاوەکە گیانی لەدەستداوە .
لە شاری مەریوتیەی وڵاتی میسر دوو ھاسەر لە دوای یەکتری لە نھۆمی شەشەمی ئەو باڵەخانەی تێیدا نیشتەجێن خۆیان ھەڵدەدەنە خوارەوە لە ئاکامدا پیاوەکە گیان لەدەست دەدات و ئافرەتەکەش بەسەختی بریندار دەبێت و بڕبڕەی پشتی دەشکێت .
سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە پیاوەکە بەھۆی ئەوەی منداڵی نەدەبوو تووشی حاڵەتێکی دەروونی زۆر ناخۆش ھاتبوو , لەبەر ئەمە بڕیاریداوە خۆی بکوژێت، خێزانەکەشی کاتێک ئەم دیمەنە دەبینێت تووشی شۆک دەبێت ئەویش لە دوای ئەو خۆی ھەڵدەداتە خوارەوە.
لەکاتی کەوتنە خوارەوەیان ئافرەتەکە دەکەوێتە سەر ئۆتۆمبێلێک بە خەڵک رزگاری دەکەن دەیگەیەنە نەخۆشخانە , بەڵام باری تەندروستی زۆر خراپە.
یاسین ئەحمەد
سەرچاوە | پێگەی رۆتانا
ئەم هەواڵە 100042جار خوێندراوەتەوە |