ZNA - لایف ستایل
سامان عومەر، گۆرانیبێژی کورد، بە مەبەستی سازکردنی زنجیرەیەک ئاھەنگ و کۆنسێرتی جەماوەری گەڕاوەتەوە ھەرێمی کوردستان. لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا، سامان نوێترین پڕۆژەی ھونەریی خۆی ئاشکرا کردووە و ئاماژە بەوە دەکات، کە ئێستا گەڕاوەتەوە ھەرێمی کوردستان و لە شاری سلێمانییە، دەشڵێت: "بەم زوانە زنجیرەیەک ئاھەنگ و کۆنسێرت لە شارە جیاوازەکانی ھەرێمی کوردستان ساز دەکەم". ئەو گۆرانیبێژە چەند ساڵێکە لە فیلەندا دەژی، زیاتر خەریکی ئاھەنگ و کۆنسێرتی جەماوەرییە. سامان عومەر، برای کامەران و نەریمان عومەرە، کە ھەرسێکیان لە بواری ھونەریدا کار دەکەن، خاوەنی چەندین ڤیدیۆ کلیپ و ئەلبوومی گۆرانین.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad