|
ZNA- ھەولێر
ھەرچەندە رۆژووەوان ماوەیەکی زۆر خۆی بەدوور دەگرێت لە خواردن و خواردنەوە بەڵام لەگەڵ ئەوەش ھەندێک کەس لەم مانگە پیرۆز لەبری ئەوەی کێشیان کەم بکات , بەپێچەوانەوەوە کێشیان زیاد دەکات و قەڵەوتر دەبن .
لەرووی زانستیەوە ھۆکار ئەم حاڵەتە بۆ ئەمانەی خوارەوە دەگەڕێتەوە :
• پەیرەو نەکردنی سیستەمێکی خۆراکی گونجاو لەنێوان بەربانگ و پارشێو .
• خواردنی رێژەیەکی زۆر لە خۆراکی سوورکراوە و چەور و شیرنەمەنی کە رێژەیەکی زۆری کالۆری لەخۆ دەگرێت وەک پاقلاوە و کونافە ، چونکە ھەندێک کەس وا دەزان کە جەستە پێویستی بە رێژەیەکی زۆری شەکر ھەیە تا ووزە بەرھەم بێنێت, ئەمەش کارێکی ھەڵەیە .
• ھۆکارێکی دیکە ئەوەیە , ھەندێک کەس گەدەی خۆیان رانەھێناوە بۆ خواردنی خۆراکێکی کەم دوای برسی بوون بۆ ماوەی زیاتر لە ١٢ کاتژمێر.
• ئەنجام نەدانی ھیچ چالاکیەکی رۆژانە و زیاتر پشوودان و خەواڵوو بوون .
• ھەندێک کەس دوای بەربانگ راستەوخۆی دەخەون , ئەمەش ھۆکارێکە بۆ قەڵەوبوون .
یاسین ئەحمەد
ئەم هەواڵە 93535جار خوێندراوەتەوە |