ZNA- هەولێر
پشیلەیەکی کێوی که بووه هۆی مردنی بایسکلسوارێک و بریندار بوونی کەسێکی دیکه، کوژرا.
پۆلییس ژینگەی ویلایەتی "واشینگتۆن"ی راوەدووی پشیله کێویەکیان نا که هێرشی کردبووه سەر دوو بایسکلسوار و یەکێکیانی کوشتبوو و ئەوی دیکەشیانی بریندار کردبوو.
بایسکلسواره بریندارەکه توانیبووی تەلەفۆن بۆ پۆلیس بکات.
به گوتەی پۆلیسی ناوچەکه، له سەد ساڵی رابردوو تەنیا یەکجار ئەم پشیله کێوییه که به "شێری چیا" ناسراوه، بووەته هۆی مردنی یەک کەس.
سەرەڕای ئەمەش له ٢٠ساڵی رابردوو، ژمارەی هێرشەکانی ئەم پشیله کێوییه له رۆژئاوای ئەمەریکا و کەنەدا به بەراورد به ٨٠ساڵی پێش خۆی زیادی کردووه.
ئەم پشیله کێوییه چوارەم گەوره پشیلەیه له بنەماڵەی پشیلەکان و زۆر به دەگمەن هێرش دەکاته سەر مرۆڤ.
BBC
ئەم هەواڵە 98059جار خوێندراوەتەوە |