ZNA- هەولێر
پیاوێکی تەمەن ٣٨ساڵی ئەمەریکایی به ناوی "تالماج دی ئیلا" بەهۆی تەقینی جگەرەی ئەلکترۆنی گیانی لەدەست دا.
تالماج بەرهەمهێنەری پرۆگرامی تەلەڤزیۆن بوو و تەرمەکەی له ناوچەیەکی کەناراوی فلۆریدا دۆزرایەوه.
پزیشکیی داد گوتوویەتی، تالماج دی ئیلا، بەهۆی تەقینی جگەرەی ئەلکترۆنی، سەدا٨٠ی جەستەی سووتاوه.
بەپێی لێکۆڵینەوه سەرەتاییەکان، دوو پارچه له جگەره ئەلکترۆنییەکه لەناو سەری دۆزراوەتەوه.
هۆکاری سەرەکیی تەقینی جگەرەی ئەلکترۆنی، ئەو باتریەیه که تێیدا بەکارهاتووه و جۆرەکەی "لیثیۆم- یۆن"یه.
بەپێی راپۆرتەکانی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوەی ئەمەریکا، له ساڵی٢٠٠٩ تاکو ٢٠١٦، ١٦٥راپۆرتی تەقینی جگەرەی ئەلکترۆنیان پێگەیشتووه.
رێکخراوی خواردن و دەرمانی ئەمەریکا(FDA) داوای کردووه، بۆ پێش گرتن لەمجۆره رووداوانه، ئەگەر باتریی جگەرەی ئەلکترۆنی زیانی پێگەیشت یان تەڕ بوو، باترییەکەی بگۆڕن و هەرگیز به شەو شەحن نەکرێتەوه.
BBC
ئەم هەواڵە 90196جار خوێندراوەتەوە |