ZNA- ھەولێر
لەگەڵ نزیککبوونەوەی مانگی رەمەزانی پیرۆز موسڵمانان لە دوو رۆژی داھاتوو بە پەرۆشەوە چاوەڕێی دیاریکردنی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دەکەن .
محمەد ھیندی زانای فەلەکناسی سعودی رایگەیاند : بە پێی ھەژماری فەلەکی بێت ئەستەمە بتوانین مانگ لەشەوی سێشەممە ببینین ، لەبەر ئەمە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان لە سعودییە دەکەوێتە رۆژی پێنج شەممە .
ھەروەھا گووتیشی : مانگی شەعبان ٣٠ رۆژی تەواو دەبێت و یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دەکەوێتە رۆژی پێنج شەممە ١٧/٥ .
ھیندی راشیگەیاند : ئەوەی من باسی دەکەم تایبەتە بە وڵاتی سعودییە , بەڵام لەوانەیە لەھەندێک شوێن بتوانن مانگ ببینن و لە ھەندێک ولات رۆژی چوارشەممە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان بێت .
ی.ا
سەرچاوە / پێگەی سیدتی
ئەم هەواڵە 103582جار خوێندراوەتەوە |