ZNA- ھەولێر
رۆژانە لەسەرتاسەری جیھان دەیەھا حاڵەتی ھەوڵی خۆ کوشتن روودەدات ، بەڵام ھەندێکیان زۆر سەیرن و جێگەی تێرامانن .
لوسی گریگەر کچە قوتابییەکی تەمەن ٢٠ ساڵەیە بەھۆی ئازارەکانی سووڕی مانگانە ھەوڵیدا کۆتایی بە ژیانی خۆی بھێنێت .
لوسی بەرەگەز خەڵکی وڵاتی ئینگلتەرایە و لە قۆناغی سێیەمی زانکۆی لینکۆلن لەبەشی ریکلام دەخوێنێت .
لوسی لەتەمەنی ١٣ ساڵی بەردەوام بەدەست ئازاری سووڕی مانگانەی ناڵاندوویەتی , بەڵام ھەموو کات پزیشکەکان پێیان گووتووە ئەمە شتێکی ئاساییە و گرفت نییە و کەسیش باوەڕی پێنەکردوە .
لە دواجار کە تووشی سووڕی مانگانە دەبێت , ھەست بە ئازارێکی یەکجار زۆر دەکات لەبەر ئەمە وەک بێزارییەک لە حاڵەتی خۆی , پەنا بۆ خۆ کوشتن دەبات , بەڵام لە دوا سات رزگار کرا .
لەمبارەیەوە لوسی دەڵێت : من لە ھەموو کەسێک زیاتر جەستەی خۆم دەناسم , لە ھەرزەکارییەوە بەدەست ئەو ئازارە دەناڵێنم و ھەندێک جار زۆر درێژەی دەکێشا و توانای رۆیشتنم نەمابوو و وەک ئەوە وابوو بە چەقۆ لێت بدەن , بەڵام لە ئێستادا ھەست بە دڵخۆشی دەکەم کە گرنگی بە حاڵەتەکەم دەدرێت .
ی.ا
سەرچاوە / پێگەی رۆتانا
ئەم هەواڵە 95242جار خوێندراوەتەوە |