ZNA- ھەولێر
رۆژانە لەسەر تاسەری جیھان جۆرەھا تاوانی جۆراوجۆر روودەدەن و ھەندێکیان کارەساتبارە بەھۆی گەورەیی تاوانەکە و زۆری قوربانییەکان .
دوێنێ لە وڵاتی ئێران سزای لەسێدارەدان بەسەر گەنجێکی تەمەن ٣١ ساڵە جێ بەجێکرا , دوای ئەوەی دانی نا بەوەی لەماوەی رابردوو لەشاری تارانی پایتەختی ئێران دەستدرێژی سێکسی کردۆتە سەر زیاتر لە ٤٠ کچ و ئافرەت .
رۆژنامە ئێرانییەکان ئاماژەیان بەوەدابوو , گەنجەکە کاتێک چووتە ماڵەکان خۆی بە پۆستەچی و فەرمانبەری حکومی ناساندووە , بەم شێوەیەش توانیوویەتی بەشێوەیەکی ئاسان بچێتە ماڵەکان و بە چەقۆ ھەڕەشەی لە کچ و ئافرەتەکان کردووە و دەستدرێژی کردۆنەتە سەر.
گەنجەکە تاوانبار کرابوو بە چەندین جۆرە تاوان وەک تێکدانی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و دزی و ھەڕەشەکردن و ترساندنی ھاوڵاتیان و دەستدرێژی کردنە سەر کچان .
یاسین ئەحمەد
سەرچاوە / سکای نیوز
ئەم هەواڵە 104632جار خوێندراوەتەوە |