ZNA- ھەولێر
محەمەد سەڵاح ئەستێرەی یانەی لیڤەرپول و باشترین یاریزانی خولی ئینگلیزی ناسراوە بە زۆری ئەو کارە خێرخوازییانە لە شارەکەی خۆی لە میسر ئەنجامی دەدات , بەڵام ئەم کارەی بووتە بەڵا بۆ خێزانەکەی.
ماھر شەتیە موختاری گوندی نەجریج کە شوێنی نیشتەجێبوونی کەسوکاری محەمەد سەڵاحە دەڵێت : رۆژانە خەڵکێکی زۆر لە سەرتاسەری میسر سەردانی گوندەکەمان بۆ ئەوەی داوای یارمەتی لە بنەماڵەی محەمەد سەڵاح بکەن .
ھەروەھا گووتیشی : محەمەد سەڵاح کاری خێرخوازی زۆر دەکات ، بەڵام ئەو ناتوانێت یارمەتی ھەموو کەسێک بدات و ھەموو داواکارییەکانی خەڵکی جێبەجێ بکات .
شەتیە راشیگەیاند : کەسوکاری محەمەد سەڵاح لە ئێستادا لە ماڵەکانی خۆیان نایەنە دەرەوە بەھۆی ئەو پاڵەپەستۆیەی کە لەلایەن خەڵکییەوە دەکرێتە سەریان و وای لێھاتووە وەک دەست بەسەر کراوێک بن لە نێو ماڵەکەی خۆیان
یاسین ئەحمەد
سەرچاوە /روسیا الیوم
ئەم هەواڵە 103282جار خوێندراوەتەوە |