ZNA- ھەولێر
کەم خەوی دیاردەیەکی خراپە و باشترە هەموو هەوڵێک بدەیت وازیلێبهێنیت، چونکە کاریگەری سلبی هەیە لەرووی تەندروستییەوە، بەگوێرەی هەواڵێکی rotana، راندی گارنەر کە پیاوێکی ئەمەریکی بووە، تاقیکردنەوەیەکی ئەنجامداوە و بۆ ماوەی 11 رۆژ نەخەوتووە، چونکە پێی وابووە خەو پێویست نییە، بەڵام دواتر تووشی نەخۆشی دەروونی دەبێت. کاریگەریە سلبییەکانی کەم خەوی: 1-ئەگەری هەیە تووشی رووداوی هاتوچۆ ببیت، لەکاتی شوفێریدا. 2-مێشک ناچالاک دەبێت و هەست بە ماندووبوون دەکەیت، بێگومان ئەمەش کاریگەری لەسەر رەفتارەکانت دەبێت. 3-یادگای مێشک لاواز دەبێت، رەنگە تووشی لەبیرچوونەوە بیت. 4-کەمبوونەوەی توانای سەرنجدان بۆ کار و ئەرکەکانی رۆژانەت. 5-لەپاش 36 کاتژمێر نەخەوتن، توانای رێکخستنی کارەکانت نامێنێت، ناتوانیت ئەرکەکانت راپەڕێنیت، تەنانەت توانای بڕیاردانیشت نامێنێنیت. 6-سەرجەم رەفتارەکانت سلبی دەبن، پەنا بۆ ئامرازی خراپ دەبەیت وەک جگەرەکێشان. 7-هەست بە رووداوەکانی چواردەورت نامێنێنێت و لەرووی دەروونییەوە هەڵدەچیت. 8-خانەکانی مێشک لەناودەچێت. 9-تووشبوون بە نەخۆشیە دەروونیەکان، وەک وڕێنەکردن، توڕەی زۆر، نەخۆشی هەڵوەسە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad