ZNA- ھەولێر
هەمیشە رێنمایی دەکرێیت، کە پێش ئەوەی بخەویت، باشترە رووخسارت خاوێن بکەیتەوە و هیچ ماکیاژی پێوەنەبێت، چونکە زیانی هەیە لەرووی تەندروستییەوە، ئەگەر هێندە ماندووبوویت و توانای شتنیت نەبوو، لایەنی کەم بەپارچەیەک لۆکەی پێست و زەیتی سروشتی یان تۆنەر یاخود کلێنسی تەڕی دەموچاو بیسڕە. کاریگەرییەکانی ماکیاژ لەسەر رووخسارت کاتێک پێوەی دەخەویت: 1-لە خەودا پێست دەیەوێت بحەوێتەوە و ئۆکسجین وەردەگرێت، بەڵام ئەگەر ماکیاژی پێوەبوو، ناتوانێت ئەو چالاکیە ئەنجامبدات. 2-خەوتن بە ماکیاژەوە دەبێتەهۆی نەمانی کۆلاجین پێست، جگەلەوەی هۆکاری چرچولۆچی رووخسارە. 3-کرێمی ئەساس یان سەرجەم ئەو ماکیاژانەی پێوەیەتی، دەبێتە هۆکارێک بۆ داخرانی کونیلەکان، ئەمەش سەرچاوەی دروستبوونی زیپکە و خاڵی سەر رەش. 4-رێگا لە نوێبوونەوەی خانەکانی پێست دەگرێت لە شەودا، ئەمەش کاریگەری لەسەر دەرکەوتنی رووخسارت هەیە لە رۆژدا، رەنگی تاریک و ناشرین دەبێت. 5-ماسکارا و ماکیاژەکانی چاو، زیان بە برژانگ و دەوری چاوەکانت دەگەیەنێت و رەنگە بچێتە ناوچاوتەوە و تووشی هەوکردن و هەڵئاوسان بکات. 6-هۆکارە بۆ کۆبوونەوەی بەکتریا و میکرۆب لەسەر برژانگ و پێست، دواجاریش دروستبوونی زیپکەی ورد و سپی. 7-بەشێوەیەکی گشتی خەوتن بە ماکیاژەوە، دەبێتەهۆی چرچبوون و رێگاگرتن لە گەشانەوە و بریقەداربوونی.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad