English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پرێمەرلیگ..لیڤەرپوول لە دواخولەک خەونەکانی ڕکابەرەکانی لەگۆڕنا
2024-03-02 [06:22 AM]

ZNA - هەولێر


لە یارییەکانی گەڕی 26ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی لیڤەرپوول لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی نۆتینگهام فورێست.

 

لە ئەنجامدا یاریەکەش بە سەرکەوتنی لیڤەرپوول بە گۆڵێکی بێبەرامبەر کۆتاییهات.

 

تایمی یەکەمدا بەبێ گۆڵ کۆتاییهات، هەرچەندە هەردوو یانە چەندین هەوڵیاندا بۆ سەر گۆڵی یەکتری و تۆمارکردنی گۆڵێک.

 

لەتایمی دووەم، هەوڵەکانی هەردوو یانە بەردەوامبوون هەروەها چەندین گۆڕانکاریان ئەنجامدا بۆ هەژاندی تۆڕی گۆڵی یەکتر، ناوبژیوان نۆ خولەکی کاتی زیادکراوی بەرزکردەوە و لە دواخولەک و لە خولەکی 9ی زیادکراو داروین نونێز تاکە گۆڵی یارییەکە و سەرکەوتنی تۆمارکرد.

 

بەم سەرکەوتنە، یانەی لیڤەرپوول بەکۆکردنەوەی 63 خاڵ لە پێشەنگی ڕیزبەندی مایەوە و نۆتینگهامیش لە پلەی 17 دایە و خاوەن 24 خاڵە.





ئەم هەواڵە 367جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad