English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری
2024-03-02 [02:37 AM]

ZNA - هەولێر


بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی روونكردنەوە بەو فەرمانبەرانە دەدات كە مۆڵەتن، دەشڵێت:" ئەوانەی مۆڵەتی بێ مووچەیان هەیە، مووچەكانیان نانووسرێت، بەڵام ئەوانی دیكە هەر جۆرە مۆڵەتێكیان هەبێت ناو و مووچەیان تۆمار دەكرێت."

شەوی رابردوو وەزارەتی دارایی نووسراوێكی بۆ سەرجەم وەزارەتەكان كرد كە بەپەلە لیستی مووچەی مانگی شووبات ئامادە بكرێت، چونكە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق دەنێردرێت.

لە خاڵێكی نووسراوەكەدا ئاماژە بەوە دراوە: "هەموو مووچەخۆرێك كە لە میلاكدایە تۆمار بكرێت، ئەگەر هەر جۆرە مۆڵەتێكیش بێت ناو و زانیاریەكانی دەنووسرێت، بەڵام هیچ بڕە پارەیەكی بۆ نانووسرێت."

بەرپرسێكی فەرمانگەی ژمێركاری وەزارەتی دارایی، لەسەر ئەو پرسە  رایگەیاند: "ئەوانەی مۆڵەتی بێ مووچەیان هەیە، مووچەكانیان نانووسرێت، چونكە بێ مووچە مۆڵەتیان هەیە، بەڵام ئەوانی دیكە هەر جۆرە مۆڵەتێكی خوێندن یان دایكایەتی یان مۆڵەتی نەخۆشیان هەبێت ئەوە ناو و مووچەیان تۆمار دەكرێت."

ئاماژەی بەوەش دا: "ئەوانەی مۆڵەتی بێ مووچەن ناو و ناونیشانیان دەنووسرێت، بەڵام مووچە و دەرماڵەیان لە لیستی مووچە بە بەتاڵی دەهێڵدرێتەوە."

ساڵانە لە هەرێمی كوردستان بەشێكی فەرمانبەرێكی مۆڵەتی جۆراوجۆر دەكەن كە لە نێوان ساڵێك بۆ پێج ساڵە.

بەرپرسەكەی وەزارەتی دارایی روونیشی كردەوە: "هەموو فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان شایستەی دارایی خۆی چۆن بێت پێیان دەدرێت و كەس مافی ناخورێت."

جەختیشی كردەوە: "هەموو هەوڵێك دەدرێت تاوەكوو بتواندرێت لیستەكان ئامادە بكرێن و سبەی یەكشەممە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق بنیردرێت."

 

شوان به‌رزنجی 





ئەم هەواڵە 580جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad