English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ماتیۆ زەیس: کوردستان بەروارد بە ناوچەکانی دیکەی عێراق باشترین شوێنە بۆ وەبەرهێنان
2024-03-01 [10:45 AM]

ZNA- هەولێر


دوای سەردانەکەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ ئەمەریکا، چاوەڕوان دەکرێت ژمارەیەکی زۆر لە وەبەرهێنەرانی ئەمەریکی روو لە هەرێمی کوردستان بکەن، پسپۆڕێکی وزە دەڵێت: وەبەرهێنان و دەرفەتەکانی لە هەرێمی کوردستان زۆرن. سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێریش گوتی: پەیوەندییەکی بەهێزمان لەگەڵ ژووری بازرگانی ئەمەریکا هەیە.

ماتیۆ زەیس، پسپۆڕی وزە و گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، باسی لە سەردانەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمەریکا کرد و گوتیان: ئەو سەردانە لەو کاتەدا زۆر گرنگ بوو کاریگەرییەکی باشی دەبێت لەسەر دۆخی ئابووری و سیاسی هەرێمی کوردستان. هاوکات هەردوولا بە گرنگییەوە باسیان لە دەرفەتەکانی وەبەرهێنان لە سێکەتەرە جیاوازەکان و ئاسانکارییەکانی حکومەتی هەرێم لەو بوارەدا بۆ وەبەرهێنەران، کرد.

لە دەستپێکدا ماتیۆ زەیس، پسپۆڕی وزە رایگەیاند، وەبەرهێنان و دەرەفتەکانی لە هەرێمی کوردستان زۆرن، بە تایبەتی لە بواری کشتوکاڵ کە دەرفەتێکی زۆر باش هەیە، دەرفەتەکان لە هەرێمی کوردستان زۆر جیاوازن.

ئەو پسۆڕەی وزە هەر لەسەر بواری وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان بە گرنگییەوە باسی لە ئاسانکارییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەو سێکتەرە کرد و گوتی: دەرفەتی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان زۆرە لە زۆرینەی کەرتەکان، بە تایبەتی لە کەرتی کشتوکاڵ، هەروەها ئاسانکارییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش لەو بوارە وای کردووە کە چاوەکانی جیهان لەسەر ئەوەبێت کە بێن لە هەرێمی کوردستان وەبەرهێنان ئەنجامبدەن.

هاوکات دەشڵێت: هەرێمی کوردستان دەتوانێت کشتوکاڵی خۆی بە پیشەسازی بکات بۆ ئەوەی ببێتە سەبەتەی خۆراک بۆ ناوخۆی عێراق، هەروەها هەناردەی دەرەوەشی بکات، ئەمەش خۆی لە خۆیدا دەستکەوتێکی زۆر گرنگە.

ماتیۆ زەیس، باسی لە سەردانەکەێ شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمەریکا کرد و ئاماژەی بەوەدا، شاندی حکومەت لە واشنتن ئامانجیانە ئاسایشی هەرێمی کوردستان سەقامگیرتر بکەن و بۆ ئەوەی سەرنجی زۆرتین کۆمپانیای ئەمەریکا رابکێشن تا روو لە هەرێمی کوردستان بکەن بۆ مەبەستی وەبەرهێنان لە سێکتەرە جیاوازەکان.

ئەو پسۆڕەی وزە، سەرنجی بۆ ئەوەش راکێشا، هەرێمی کوردستان باشترین شوێنە بۆ وەبەرهێنان بەراورد بە ناوچەکانی دیکەی عێراق، چونکە هەرێمی کوردستان ئابوورییەکەی هەمەچەشن کراوە و لە سێکتەرە جیاوازەکان دەرفەتی وەبەرهێنان هەیە.

لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان، ماتیۆ زەیس، دەڵێت: ئەمەریکا دەتوانێت رۆڵیکی گرنگ بگێڕێت بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان، لەکاتێکدا حکومەتی تورکیا رایگەیاندووە بۆری نەوت ئامادەیە و لارییان نییە لە دەستپێکردنەوەی، ئێستا نۆرەی بەغدایە کە رەزامەندی بدات لەسەر دەستپێکردنەوەی ئەم پرۆسەیە، بەڵام بە نیگەرانییەوە گوتی: روونە هەندێک هێز لە بەغدا نایانەوێت هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێدەبکاتەوە، بۆیە دەبێت ئەمەریکا فشار لە بەغدا بکات.

 





ئەم هەواڵە 415جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad