ZNA:هەولێر بەپێی ڕاپۆرتەكانی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی، لەجیهاندا زیاتر لە ملیارێك و 600 ملیۆن كەس گرفتی كەمخوێنیان هەیە بە سەرجەم جۆرەكانییەوە، بۆیە دەتوانرێت بوترێت كەمخوێنی (ئەنیمیا) یەكێكە لە كێشە تەندروستییە بڵاوەكانی جیهان.
ڕاپۆرتەكان ئاشكرایان كردووە زۆرینەی ئەوانەی توشی كەمخوێنی دەبن منداڵانن، بەتایبەت پێش قۆناغی چونە قوتابخانە كە زیاتر نیشانەكانی ئەو حاڵەتەیان تێدا دەردەكەوێت.
لیندا جاد ئەلحەق كە پسپۆڕێكی خۆراكییە ئاماژە بەوەدەكات، یەكێك لەو هەڵانەی لەگەڵ نەخۆشانی ئەنیمیادا ئەنجام دەدرێت، مامەڵەكردنە لەگەڵیدا وەك ئەوەی یەك جۆرە نەخۆشییە، لەكاتێكدا چەند جۆرێكی هەیە.
ئەو پسپۆڕە باسی لەوەكردووە، خاڵی هاوبەشی نێوان جۆرەكانی ئەنیمیا لە نیشانەكانیدایە كە بریتین لە گۆڕانی ڕەنگی پێست، هەستكردن بە ماندوێتی لە زۆرینەی كاتەكاندا، كەمبونەوەی ورد بینی و زیادبونی لێدانەكانی دڵ.
زۆرینەی كات لەڕێی ئەو نیشانانەوە دەتوانرێت بزانرێت كەسێك كەمخوێنە، بەڵام دیاریكردنی جۆرەكەی ئەركی پزیشكی پسپۆڕە.
ئەم هەواڵە 466جار خوێندراوەتەوە |