ZNA- هەولێر
لە هێرشی ئاسمانیی شەوی چوارشەمەی ئیسرائیل بۆ سەر پایتەختی سوریا ٢ چەکداری حزبوڵای لوبنان کوژران و ٦ چەکداریش برینداربوون.
ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، شەوی ڕابردوو سوپای ئیسرائیل 2 باڵەخانەیان لە سەیدا زەینەب پایتەختی سووریا کردە ئامانج و لە ئەنجامدا 2 چەکداری حزبوڵای سوریا کوژراون و 6 چەکداریش برینداربوون. باڵەخانە ئامانجدارەکان لەنێو پارکێکی مەشقی چەکداریدا بوون.
میدیای فەرمی سووریا ڕایگەیاند بەرگری ئاسمانی ژمارەیەک موشەکی ئیسرائیلی لە ئاسمانی سوریا خستووەتە خوارەوە.
ئەم هەواڵە 334جار خوێندراوەتەوە |