ZNA- هەولێر
جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران و عێراق دەڵێت، وڵاتەکەی لە جموجووڵ و هەڕەشەکانی ئێران لە ناوچەکەدا بەقووڵی نیگەرانە.
ڤیکتۆریا تایلەر بە تەلەڤزیۆنی "ئەلحوڕە"ی ڕاگەیاندووە، ئەمریکا لە چەند مانگی ڕابردوودا بەردەوام هەوڵی داوە بەرگری لە هێزەکانی خۆی لە ناوچەکەدا بکات و چالاکیی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران لە عێراق و سووریا و یەمەن ڕابگرێت و لەکاریان بخات.
تایلەر گوتی: لە چەند هەفتەی ڕابردوودا لە عێراق هیچ هێرشێک نەکراوەتە سەر هێزەکانیان و ئەوەش بە پێشکەوتن و دەستکەوتێکی ئەرێنی هەژمار دەکات.
ڕوونیشی کردووەتەوە، لە یەمەن هێشتا حووسییەکان لە دەریای سووردا هێرشە دەکەنە سەر کەشتییەکان و دەڵێت، دەزانین ئێران لە دابینکردنی پێداویستییەکانی ئەم هێرشانە بۆ حووسییەکان بەردەوامە.
ئەم هەواڵە 340جار خوێندراوەتەوە |