ZNA- هەولێر
ڕەحیم جەهانبەخش بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت، ٥٠ کەسیان بە تۆمەتی دژایەتیکردنی هەڵبژاردنی ئێران دەستبەسەر کردووە
بەڕێوەبەری پۆلیسی ورمێ دەڵیت، ئەو کەسانە هەوڵیان داوە لە ڕێگەی ئاڵۆزکردنی ڕای گشتییەوە خەڵک هان بدەن بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنەکاندا بەشداری نەکەن.
ڕەحیم جەهانبەخش هەروەها گوتوویەتی، بڵاوکردنەوەی هەر بابەتێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا کە گرژی و ئاڵۆزیی لێ بکەوێتەوە، بە تاوان دەژمێردرێت.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad