English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نۆیەمین پێشانگای نێودەوڵەتی ھەولێر بۆ ئۆتۆمبێل کرایەوە
2024-02-29 [01:23 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 29ی2ی2024، نۆیەمین پێشانگای نێودەوڵەتی ھەولێر بۆ ئۆتۆمبێل و پارچەی یەدەگ و پێداویستی ئۆتۆمبێل بە بەشداری 120 کۆمپانیا لە نێویاندا 60 کۆمپانیای وڵاتی چین کە تایبەتن بە پارچەی یەدەگ و لە 300 بڕاند پێکھاتووە، کرایەوە.

لە پێشانگاکەدا ھەشت کۆمپانیای گەورەی ئۆتۆمبێل کە لە 13 بڕاند پێکھاتوون، بەشدارن و پێشانگاکە ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

لە پێشانگاکەدا، چەندین ئۆتۆمبێلی گرانبەها و مۆدێلە جیاوازەکانی ئۆتۆمبێل بە تایبەتمەندە جیاوازەکانەوە نمایشکراون لە نێویاندا ئۆتۆمبێلە کارەباییەکانیش هەن هاوکات ئامێرە بارگاویکردنەکانی ئۆتۆمبێلش وەک پارچەی یەدەگ نمایشکراون.

پێشانگاکە ماوەی چوار ڕۆژ دەخایەنێت و ڕۆژانە لە کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ تا 7ی ئێوارە کراوەیە، جگە لە جۆرەکانی ئۆتۆمبێل ھاوکات پارچە و کەلوپەلی یەدەگی ئۆتۆمبێلیش نمایشکراوە.

 





ئەم هەواڵە 442جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad