ZNA - هه‌ولێر وه‌زاره‌تى دادى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئامار و داتاى وه‌زاره‌تى بۆ ساڵى 2023 ڕاگه‌ياند، كه تيايدا هاتووه، له ساڵى ڕابردوودا 15 فەرمانگە و یەکەی کارگێڕيی نوێ کراونەتەوە، کە 8یان کردنەوەی فەرمانگەی دادنووسی بوون، هه‌روه‌ها سەنتەری توێژینەوەی یاسایيی وەزارەتیش 3 ژمارەی لە گۆڤاری گرێبەستی کۆمەڵایەتی دەرکردوە، لەگەڵ چاپکردنی 17 کتێبی یاسایی.
هه‌روه‌ها دەستە و ليژنەکانی مافی گشتی لە داواکاری گشتی، لە ساڵی 2023دا لە هەرێم، 777 سکاڵايان بەرز کردووەتەوە.
هەر له 2023دا، 3 خولی یاسایی لە پەیمانگەی دادوەری کراونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها 63421مامەڵەی کڕین و فرۆشتنى زه‌وى و خانوو، لەسەر ئاستی هەرێم ئەنجام دراون، و زیاتر لە 17732 کارتی زەوی کراون بە سەنەدی تاپۆ.
لە سەرەتاوە تاکوو ئێستا، 69 فەرمانگەی دادنووسی لەسەر ئاستی هەرێم به‌ئه‌ليكترۆنى كراون.
هەروەها توانراوە 15 فەرمانگە و یەکەی کارگێڕيی نوێ، بەمەبەستی باشتر پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە هاووڵاتیيان بکرێنه‌وه.
شايانى باسه هه‌موو ئه‌و زانيارى و داتايانه‌ى سه‌ره‌وه، له دووتوێى كتێبێكدا كۆكراونه‌ته‌وه، و وه‌زاره‌تى دادى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به نيازه چاپى بكات، كه ده‌بێته چاپكراوى ده‌يه‌مينى وه‌زاره‌ت، ئەوەش لەڕوانگەی کارکردن له‌سه‌ر بنەمای (شەفافيه‌ت ) و، جێبەجێکردنی یاسای پێدانی زانیاری.
ئەم هەواڵە 418جار خوێندراوەتەوە |