ZNA - هەولێر لە یارییەکی هەفتەی 21ی خولی ئیتاڵیا، یانەی ئینتەر میلان میوانداری ئاتالانتای کرد.
لە ئەنجامدا یاریەکە بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر ئینتەر شکستی بە ئاتلانتای میوانی هێنا.
تایمی یەکەم، ئینتەر ئاستی باشتر بینرا و کۆنتڕۆڵی یاریگای کرد توانی دوو گۆڵ لە خولەکەکانی 26 و 45 لەلایەن یاریزانان دارمیان و لاوتارۆوە تۆمارکردو ئەو تایمە بەو شێوەیە کۆتاییهات.
لە تایمی دووەم، نێرازۆری یارییەکەی یەکلایی کردەوە کاتێک دوو گۆڵیتری لە خولەکەکانی 54 و 71 تۆمارکرد لە رێگەی دی مارکۆ و فراتیسیەوە .
بەم ئەنجامە، یانەی ئینتەر میلان بە کۆکردنەوەی 69 خاڵ لە پێشەنگی ڕیزبەندی مایەوە و بە جیاوازی 12 خاڵ لەگەڵ یۆڤانتۆسی ڕکابەری.
ئەم هەواڵە 367جار خوێندراوەتەوە |