ZNA- هەولێر کەمێک پێش ئێستا؛ دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز لە شاری دیمەشقی پایتەختی سووریا و دەوروبەری بیستران، سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە تەقینەوەکان بەهۆی بۆردوومانی ئیسرائیل بووە.
زانیاری بەدەستهاتوو: دەنگی تەقینەوەکان لە ناوچەی سەیدە زەینەب لە دیمەشق بیستراوە، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت، "تەقینەوەکان بەهۆی بۆردوومانی ئیسرائیلەوە بووە".
لەلایەکی دیکەوە: ئاژانسی سانای سەر بە حکومەتی سووریا بڵاوی کردووەتەوە، هێزی بەرگریی ئاسمانیی سووریا وەڵامی هێرشەکەی دیمەشقی داوەتەوە.
ئەم هەواڵە 409جار خوێندراوەتەوە |