ZNA - هەولێر
لە ساڵی ٢٠٢٣دا زیاتر لە یەک ملیۆن و ١٤٠ هەزار کەس داوای مافی پەنابەرێتییان لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا کردووە.
ئاژانسی یەکێتیێی ئەوروپا بۆ کاروباری پەنابەران بڵاویکردەوە، بەدرێژایی ساڵی ٢٠٢٣ زیاتر لەیەک ملیۆن و ١٤٠ هەزار کەس داوای مافی پەنابەرێتییان لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا کردووە و لە نۆ ساڵی رابردوودا ئەمە بەرزترین ژمارەیە.
ئاژانسی یەکێتی ئەوروپا باسی لەوەشکردووە، زۆرترین داوای پەنابەری لە ساڵی ٢٠٢٣دا لەلایەن تورکەکانەوە بووە، بەجۆرێک رێژەی داواکردنی مافی پەنابەرێتی هەڵگرانی رەگەزنامەی تورکیا لەوڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا لەسەدا ٨٢ بە بەراورد بەساڵی ٢٠٢٢ زیادیکردووە.
دوای پەنابەرانی تورک، سووریایی و ئەفغانستانی لە پلەی دووهەم و سێهەم دان.
ئەم هەواڵە 316جار خوێندراوەتەوە |