ZNA - هەولێر
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، شانەی داعش دوو هێرشی جیاوازیان لە لادێی دێرزۆر کردووە و فەرمانبەرێکی حکومییان لە شارۆچکەی ئەبوو حەمام کردە ئامانج.
بە گوتەی ئەم سەرچاوەیە، چەکدارانی ئەو ڕێکخراوە بیرێکی نەوتیان لە شارۆچکەی جەرزی ڕۆژهەڵاتی دێرزۆر سووتاندووە، بەڵام تا ئێستا زیانەکانی ئاگرەکە نەزانراوە.
لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٤ەوە تا ئێستا ٢٤ ئەندامی حەشدی شەیبی و هاووڵاتی مەدەنی لە ٤٤ هێرشی داعش لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حەشدی شەیبی کوژراون.
ئەم هێرشانەی داعش لە کاتێکدایە، بەشێک بەرپرسانی عێراقی دەڵێن داعش لە ناوچەکە نەماوە و بە پێویستی دەزانن هێزی هاوپەیمانان ئێرە جێ بهێڵن.
ئەم هەواڵە 295جار خوێندراوەتەوە |