English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لیۆ جیۆن کونسوڵی گشتی چین لە هەولێر: پەیوەندییەکانی چین و کوردستان بۆ هەزاران ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە
2024-02-28 [05:46 AM]

ZNA-هەولێر


لیۆ جیۆن، کونسوڵی گشتیی وڵاتی چین لە هەولێر، له‌ وه‌ڵامی كوردستان24 رایگه‌یاند، پەیوەندییەکانی چین و کوردستان بۆ هەزاران ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە.

هه‌روه‌ها گوتی: لە دوای کردنەوەی کونسوڵخانەی گشتی چین لە هەولێر، پەیوەندییەکانیان لە چەندین بوار زۆر بە خێرایی بەرەوپێشەوەچوونە.

لیو جیون هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: "ئێمە بڕوامان وایە، پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەشێکی گرنگە لە پەیوەندی دووقۆڵی نێوان چین و عێراق، دە ساڵ پێش ئێستا کونسوڵی گشتیمان لە هەولێر کردەوە، بە دڵنیاییەوە بەر لەو کاتەش، پەیوەندییەکی زۆر باشمان هەبووە".

گوتیشی: "پەیوەندی نێوان چین و کوردستان دەکرێت بۆ هەزار تا دوو هەزار ساڵ لەمەوبەر بۆ سەردەمی رێگای ئاوریشم بگەڕێتەوە".

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "دوای کردنەوەی کونسڵخانەکەمان لە هەولێر، پەیوەندییەکانمان زۆر بە خێرایی و لە چەندین بواردا بەرەوپێشەوەچوونە، لەسەر ئاستی باڵا چەندین سەردان لەلایەن هەردوولاوە کراوە، بۆ نموونە جێگری وەزیری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە لیژنەی ناوەندی پارتی کۆمیونیستی چین سەردانی هەولێر و سلێمانی کرد، لە بواری کولتوریشدا، پەیوەندییەکانمان زۆر بەرەوپێشەوەچوونە، بۆ نموونە لە زانکۆی سەڵاحەددین ساڵی 2019 بەشی زمانی چینی کرایەوە".

دووپاتیشیكرده‌وه‌ كه‌ "هەرێمی کوردستان یەکەمین هەرێمە کونسوڵخانەی گشتی چینی لێکرایەوە، زانکۆی سەڵاحەددینیش یەکەمین زانکۆیە لە عێراق بەشی زمانی چینی کردەوە، ئێمە زۆر شانازی بەو پەیوەندییە دەکەین".





ئەم هەواڵە 589جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad