ZNA - هەولێر
ئەنجومەنی پاراستنی دەستووری ئێران دەڵێت کەس لەسەر بەشداری نەکردن له هەڵبژاردندا سزا نادرێت.
گوتەبێژی ئەنجومەنی پاراستنی دەستووری ئێران رایگەیاند، هیچ سزایەک بۆ بەشداری نەکردن له هەڵبژاردن لەبەرچاو نەگیراوه.
هادی تەحان نەزیف گوتی، هەموو پێوەرەکانی هەڵبژاردنێکی ئازاد له ئێران هەیه و پێچەوانەی هەندێک وڵات، بەشداریکردن له هەڵبژاردن زۆرەملێ نیه.
تەحاننەزیف، هەروها گوتی: له کۆی 20 هەزار بەربژێری مەجلیس 15 هەزار کەس پەسەند کراون و بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شارەزایانیش 144 کەس رکابەری دەکەن.
هەڵبژاردنی ئەنجمومەنی شارەزیان و مەجلیسی ئێران رۆژی هەینی ١ی مانگی ئادار بەڕێوە دەچێت.
ئەم هەواڵە 307جار خوێندراوەتەوە |