ZNA- هەولیر
سامیە رەفیعی، سەرۆکی لیژنەى ژینگەپارێزی لە مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران دەڵێت، چارەسەرکردنی کێشەی پیسبوونی هەوا گرنگترین داواکاریی دانیشتووانی تارانە و پێویستە ئەم کێشەیە چارەسەر بکرێت.
ڕەفیعی گوتی: کێشەی پیسبوونی هەوا لە تاران پرسێکی جددیە و بۆ چارەسەرکردن پێویستیی بە هاوکارییی حکومەت هەیە.
رەفیعی جەختی کردەوە، سەرەڕای هەندێک لەو رێوشوێنانەی لە بواری پێشگرتن به پیسبوونی هەوا گیراونەتەبەر، هێشتا تاران لە بەردەم هەڕەشەدایە و پێویستە هەنگاوی کاریگەر و جددیتر بگیرێتەبەر.
ئەم هەواڵە 301جار خوێندراوەتەوە |