ZNA- هەولیر
لە سنووری شاری سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کاسبکارێکی گەنج بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارکانی ئێران کوژرا.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاوی کردەوە، ئەم کاسبکارە بە ناوی کاوان ئەمجەدینیا، باوکی سێ منداڵە، هێزەکانی سوپای پاسداران بە چەکی کڵاشینکۆف تەقەیان لە ئۆتۆمبێلەکەی کردووە و کوشتوویانە.
هەنگا ئاماژەی بەوەش داوە لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٣دا لانی کەم ٣٣٤ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون یان بریندارکراون.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad