ZNA - ههولێر
ئەمشەو سێشەم مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەدواداچوونی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەی بازاڕی لەنگەی هەولێر، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و دەزگا پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد کە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی ورد بۆ هۆکارەکانی ڕوودانی ئاگرەکە بکەن.
سەرۆکی حکوومەت دەستخۆشی لە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و پۆلیس و ئاسایش و هاتووچۆ و تەندروستی و شارەوانی کرد بۆ زوو گەیشتن بە شوێنی ڕووداوەکە و هەوڵەکانیان لەپێناو کۆنترۆڵکردنە ئاگرەکە و بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووان.
مهسرور بارزانی ههروهها ئامادەیی حکوومەتیشی دەربڕی بۆ هاوکاریکردنی زیانلێکەوتووان و دەزگاکانی حکوومەتیشی ڕاسپارد کە هەرجی پێویست بێت لەمبارەیەوە ئەنجامی بدەن.
ئەم هەواڵە 424جار خوێندراوەتەوە |