ZNA - ههولێر
فەرماندەیی ناوەندیی ھێزەکانی ئەمریکا (CENTCOM) ڕایگەیاند، پێنج فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان لە دەریای سوورخستووەتەخوارەوە کە لەلایەن حووسییەکانەوە لە یەمەن ئاراستەکرابوون.
فەرماندەیی ناوەندیی ھێزەکانی ئەمریکا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، حووسییەکان لە یەمەن، پێنج فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان ئاراستەی دەریای سوور کردووە.
ڕاشیگەیاندووە، پێنج فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەی حووسییەکان، لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و کەشتییە جەنگییەکانی سەربە ھێزەکانی ھاوپەیمانان لە دەریای سوور خراونەتەخوارەوە.
پێشتر کەناڵی مەسیرە سەربە حووسییەکان بڵاوی کردبوویەوە کە ھێزەکانی ئەمریکا و بەریتانیا، دوو ھێرشی ئاسمانییان کردووەتە سەر دوورگەی لبوان باکووری ڕۆژئاوای پارێزگای حودەیدە.
AA
ئەم هەواڵە 289جار خوێندراوەتەوە |