ZNA- هەولێر ئەمشەو سێشەممە 2024.2.27، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، دوای ئەوەی لەنزیکەوە سەردانی بازاڕی لەنگەی کرد لەبارەی ڕووداویئاگرکەوتنەوە رایگەیاند: " تا ئێستا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە و زەرەروزیانەکان دیار نین، هەر کەس و لایەنێکیش کەمتەرخەم بووبێتلێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت".
گوتیشی: "بەهۆی ئاگرەکەوە 20 کەس بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە و دۆخی تەندروستییان جێگیرە، بەشێکی زۆری ئەوانەی رەوانەینەخۆشخانە کراون کارمەندی تیمەکانی بەرگری شارستانی بوون و توشی تەنگەنەفەسی بوون".
ئاماژەی بەوەش کرد، ژمارەیەکی زۆری دوکان بەهۆی ئاگرەکەوە سوتاون و بەهۆی کۆبوونەوەی خەڵکی لە بازاڕەکە تیمەکانی بەرگریشارستانی بە زەحمەت توانیویانە بەشێکی ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن. وتیشی، "داوا لە هاوڵاتیان دەکەین شوێنی رووداوەکە و بازاڕەکە چۆڵبکەن".
ئەوەشی خستە روو، سەرجەم تیمەکان لەناو بازاڕی لەنگە دەمێننەوە و دوای کۆنترۆڵکردنی تەواوی ئاگرەکە، بازاڕەکە بەجێ دەهێڵن.
ئەم هەواڵە 421جار خوێندراوەتەوە |