ZNA- هەولێر
لە سنووری شاری بانە کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا و کۆڵبەرێکیش بریندار بوو.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاند، ناوی ئەو کۆڵبەرە سەید جەعفەر فەرەجی، تەمەن ٤٢ ساڵ، خێزاندار و باوکی دوو منداڵە.
ئەم کۆڵبەرە لە سنووری هەنگەژاڵی شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراوە.
هاوکات کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی سالار بریندار بووە و گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایشیگەیاندووە، لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٣دا ٢٢ کۆڵبەر لە سنوورەکانی شاری بانە کوژراون و ١١٦ کۆڵبەریش بریندار بوون.
ئەم هەواڵە 427جار خوێندراوەتەوە |