ZNA - ههولێر
ئەمڕۆ سێشەممە، دادگای تاوانەکانی کەرخ لە بەغدا، بڕیاری زیندانیکردنی 10 ساڵی بۆ کەسێک دەرکرد کە بە ساختە خۆی کردبووە دادوەر، پارەیەکی زۆری لە خەڵکی وەرگرتووە.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە، کە تۆمەتبارەکە خۆی کردووەتە قازی لە دەستەی سەرپەرشتیاری دادوەری و دادگای تێهەڵچوونەوە، چەندین ماڵپەڕیشی بە ناوی خۆیەوە لە فەیسبووک دروست کردووە و لە بەرانبەر ڕاییکردنی مامەڵەی هاووڵاتیاندا، پارەیەکی زۆری لە خەڵکی وەرگرتووە.
فەرمانگەکە ڕایگەیاندووە، بەپێی مادەی 160ی ساڵی 1983 بەندی یەکەم/1٫2 لە یاسای سزادانی عێراقی، دادگا بڕیاری داوە بە سزادانی 10 ساڵ زیندانیکردنی کەسێک کە بە ساختە خۆی کردبوو بە دادوەر.
basnews
ئەم هەواڵە 322جار خوێندراوەتەوە |