ZNA - ههولێر
سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن ئاماژەی بەوە کرد کە ئاگربەست لە غەززە زۆر نزیکە و ڕەنگە تا ڕۆژی دوو شەممە ئاگربەست رابگەیەندرێت.
لە سەردانێکیدا بۆ نیویۆرک، سەرۆکی ئەمریکا بایدن، وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانی دایەوە سەبارەت بە بابەتەکانی ڕۆژەڤ.
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی کەی لە غەززە ئاگربەست ڕادەگەیەندرێت، بایدن ڕایگەیاند: "هیوادارم هەتا کۆتایی ئەم هەفتەیە. ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیم گوتی زۆر نزیکە، بەڵام هێشتا تەواومان نەکردووە. ئومێدەوارم تا دوو شەممەی داهاتوو ئاگربەست (لە غەززە) رابگەیەندرێت".
AA
ئەم هەواڵە 421جار خوێندراوەتەوە |