English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مێرمنداڵێك لەلایەن هاوڕێیەكییەوە بە چەقۆ كوژرا
2024-02-27 [05:24 AM]

ZNA-هەولێر


وتەبێژی پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ رایگەیاند، کە لەبەردەم قوتابخانە شەڕ لەنێوان دوو قوتابیی دروست بوو و لە ئەنجامدا یەكێكیان ئەوی دیكەی بە چەقۆ كوشت.

رائید ئەحمەد رەمەزان، وتەبێژی پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: "کاتژمێر(4:30)ی ئێوارەی دووشەممە لە گەڕەکی عەباسیکی سەنتەری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دوو مێردمنداڵ بووەتە شەڕیان و پاشان یەکێکیان چەقۆی بەكارهێناوە و ئەوی دیكەی بە چەقۆ كوشتووە."

وتەبێژی پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ گووتی: " ئه‌و کەسەی گیانی لەدەست داوە، تەمەنی 16 ساڵه‌ و ته‌رمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی زاخۆ كراوه‌ و فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیش بۆ بكوژ ده‌رچووه‌."

هەروەها رائید ئەحمەد رەمەزان، وتەبێژی پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە كوژراوەكە ناوی ئەحمەدە و بكوژیش هاوڕێی بووە لە هەمان قوتابخانە قوتابی بوونە و لە كاتی هاتنە دەرەوەیان لە قوتابخانە بووەتە شەڕیان.

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 367جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad