English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەریوان قەرەنی: سەردانەكەی مەسرور بارزانی بۆ ئەمریكا زۆر بەرهەمدار دەبێت
2024-02-27 [05:21 AM]

ZNA-هەولێر


جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رای دەگەیەنێت، سەردانەكەی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بۆ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، ”زۆر هەوڵی دوژمنكارانە لە دژی هەرێمی كوردستان شكست پێ دەهێنێت.“

مەریوان قەرەنی، لە نووسینێكیدا كە لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردۆتەوە، ئاماژەی بەوە داوە: ”مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لەسەر بانگهێشتی ئەمریكا و لە كاتێكی زۆر هەستیاردا، سەردانی واشنتۆنی پایتەختی ئەمریكای كرد و لە دەستپێكی دیدارەكانیشی، كۆبوونەوەیەكی بەرهەمداری لەگەڵ ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئەنجام دا.“

ڕوونیشی كردووەتەوە كە ئەم سەردانە لەبەر چەند هۆكارێك گرنگیی خۆی هەیە، یەكەمیان ئەوەیە كە دۆخی هەرێمەكە لە گرژبوونی بەردەوامدایە و زۆربەی هێز و وڵاتانی ناوچەكەش بەسەر دوو بەرەدا دابەش بوون، ”هەرێمی كوردستان بە هەموو توانای خۆیەوە هەوڵی داوە لە ململانێی نێوان جەمسەرەكاندا بێلایەن بمێنێتەوە، بەڵام بەداخەوە لە لایەن هەندێك گرووپ و میلیشیا و هێزی داردەستی وڵاتێكی ئیقلیمییەوە، بەردەوام پەلامار دەدرێت و دژایەتی دەكرێت، بە ڕادەیەك كە خەونی زۆر لە خۆیان گەورەتر دەبینن و پیلانگێڕیی زۆر مەترسیدار دژی خەڵكی كوردستان دەگێڕن.“

هەروەك لە نووسینەكەیدا باسی لێوە كردووە، هۆكاری دووەم ئەوەیە كە ”گرووپەكانی سەر بە وڵاتێكی ئیقلیمی لە عێراق، لەگەڵ داردەستەكانیان لە كوردستان، لە ڕێگەی دادگای فیدڕاڵیی عێراقەوە فشارێكی گەورەیان خستووەتە سەر هەرێمی كوردستان، هەروەها هەندێك لە وەزیرەكانی حكوومەتەكەی سوودانیش فشارەكانیان زیاتر كردووە.“

بە بڕوای مەریوان قەرەنی، هۆكاری سێیەمی گرنگیی سەردانەكە لەوەدایە كە ”هەندێك میلیشیا و گرووپی سەر بە حەشدی شەعبی، فشارێكی گەورەیان خستووەتە سەر حكوومەتی محەمەد شیاع سوودانی بۆ دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانان لە عێراق و هەرێمی كوردستان. لە بەرامبەردا هەردوو پێكهاتەی كورد و سوننە جەخت لە زەروورەتی مانەوەی ئەو هێزانە دەكەنەوە كە ئەم هەڵوێستەش بە لای ئەمریكاوە جێی گرنگیدانە. بۆیە ئەمانە و زۆر هۆكاری دیكەی سیاسی و ئەمنی و ئابووری، ڕۆڵیان لەوە هەیە كە بڵێین بانگهێشتەكەی ئەمریكا بۆ سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەم كاتە هەستیارەدا گرنگە.“

ئەو پەرلەمانتارەی عێراق لە نووسینەكەیدا دەڵێت: ”ئەوەی جێی خۆشحاڵییە، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەمیانی كۆبوونەوەكەی لەگەڵ سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە ڕوون و ڕاشكاوی جەخت لە پشتیوانیی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان دەكاتەوە و راشیدەگەیەنێت كە هەردوولا هاوكاریی یەكتر دەكەن بۆ ئەوەی بەسەر ئاڵنگارییەكانی ئێستادا زاڵ بن. جگە لەوەی باسیشی لە هەڵوێستی ئەمریكا بۆ چارەسەركردنی فشارەكانی بەغدا لەسەر بودجە و مووچەی خەڵكی هەرێمی كوردستان كردووەتەوە.“

لە كۆتاییشدا نووسیویەتی: ”بە كورتییەكەی، ئەم سەردانەی جەنابی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بۆ ئەمریكا، زۆر هەوڵی دوژمنكارانە لە دژی هەرێمی كوردستان شكست پێ دەهێنێت و لە داهاتوویەكی زۆر نزیكدا هەموومان ئەنجامەكانی بە چاوی خۆمان دەبینین، ئەوكات زۆر كەس و لایەنیش كە چوونەتە بەرەی نەیارانی كوردستانەوە، لە داخان شەق دەبەن!“

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 340جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad