English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رۆك بارزانی: دیموكراسی له‌ عێراق له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌دا هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ره‌
2024-02-27 [04:57 AM]

​ZNA- هه‌ولێر


 

 سه‌رۆك بارزانی رایده‌گه‌یه‌نێت، دیموكراسی له‌ عێراق له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌دا هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ره‌. ده‌شڵێت، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئێستای عێراق رووبه‌ڕووی ئاسته‌نگی سه‌خت ده‌بێته‌وه‌.

سه‌رۆك بارزانی له‌ چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌تی رادیۆی "مۆنتی كارلۆ"ـی فه‌ره‌نسیدا كه‌ ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه‌ 27ـی شوباتی 2024) بڵاوبووه‌ته‌وه‌، رایگه‌یاندووه‌، دیموكراسی له‌ عێراق له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌دا هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ره‌، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، كه‌ ئه‌وان به‌رامبه‌ر به‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ نیگه‌رانن.

سه‌رۆك بارزانی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ راكێشاوه‌، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رووبه‌ڕووی چه‌ندین ئاسته‌نگ بووه‌ته‌وه‌ له‌ جێبه‌جێكردنی خاڵه‌كانی رێككه‌وتنی سیاسی كه‌ ئیئتیلافی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر پێكهاتووه‌.

سه‌رۆك بارزانی له‌و باره‌یه‌وه‌ چه‌ند لایه‌نێكی ناوخۆ و ده‌ره‌كی به‌ دروستكردنی ئاسته‌نگ له‌ به‌رده‌م كاری حكومه‌تی فیدڕاڵی تۆمه‌تبار ده‌كات.

سه‌رۆك بارزانی له‌ باره‌ی بارودۆخی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن له‌پێناو نه‌هێشتنی ناكۆكییه‌كان و دروستكردنی یه‌كڕیزی. هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران به‌تایبه‌تی دوای هێرشه‌ مووشه‌كییه‌ بالیستییه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر، تۆمه‌ته‌كانی ئێرانی ره‌تكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌رده‌وام هه‌رێمی كوردستان به‌ په‌ناگه‌ و شوێنی داڵده‌دانی دوژمنانی تاران تۆمه‌تبار ده‌كات.

سه‌رۆك بارزانی گوتوویه‌تی، هه‌ندێك لایه‌ن له‌ تاران له‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی به‌هێزه‌كان شكستیان هێناوه‌ بۆیه‌ هه‌ولێر بۆ شاردنه‌وه‌ی شكسته‌كانیان به‌ئامانج ده‌گرن.

سه‌رۆك بارزانی له‌باره‌ی گفتوگۆ و دانوستانه‌كانی نێوان به‌غدا و واشنتن تایبه‌ت به‌ بوونی سوپای ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌، ترس هه‌یه‌ له‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی سیناریۆی 2011 كه‌ دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌ كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا یه‌ك له‌سه‌ر سێی خاكی عێراق له‌لایه‌ن رێكخراوی داعشه‌وه‌ داگیر كرا، كه‌ دواتر به‌ هاوكاری و پشتیوانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان داعش تێكشكا.

روونیشیكردووه‌ته‌وه‌، بڕیاره‌كانی ئه‌م دواییه‌ی دادگای فیدڕاڵی دژی هه‌رێمی كوردستانن، هاوكات دادگاكه‌ی به‌ پێشێلكردنی ده‌سه‌ڵاته‌ ده‌ستوورییه‌كانی تۆمه‌تبار كردووه‌.





ئەم هەواڵە 478جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad