ZNA- هەولێر
لە کاتێکدا بارینی باران و بەفر و کڕێوە بەشی زۆری پارێزگاکانی ئێرانی گرتووەتەوە و شەختە و ڕێبەندان ڕێگەی هاتوچۆی گوندەکان، لەوانە ٨٠ گوندی پارێزگای لوڕستانی داخستووە، بەهۆی کورتهێنانی غازەوە فەرمانگە و قوتابخانەکانی چەندین پارێزگای ئەو وڵاتە داخران.
کۆمپانیای نیشتمانیی غازی ئێران لە ڕاگەیاندراوێکدا هۆشداریی داوە، دەبێ بەکارهێنانی غاز لە پارێزگاکانی تاران، گێڵان، ئەلبورز، مازندەران، ئەردەبێڵ، تەورێز، ورمێ و هەرسێ پارێزگای خۆڕاسانی باکوور، باشوور و ڕەزەوی کۆنترۆڵ بکرێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەگەری ئەوە هەیە بەهۆی کورتهێنانی غازەوە، غازی وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا ببڕێت و کارەبای ماڵانیش نەمێنێت.
کورتهێنانی غاز لە وەرزی سەرما و زستان لەم ساڵانەی دواییدا لە ئێران زۆر بووە و بۆ ئەوەی کارەباش نەبڕێت، سووتەمەنی مازۆت لە وێستگەکانی کارەبادا بەکار دەهێنرێت.
ئەم هەواڵە 424جار خوێندراوەتەوە |