ZNA- هەولێر ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2024/2/26 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له ديدارێكدا له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ به‌ڕێز پاتريك دورێل باڵيۆزى نوێى فه‌ره‌نسا له عێراق، وێڕای هيواى سه‌ركه‌وتن له ئه‌ركه‌كه‌يدا، جه‌ختى له خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا دووپات كرده‌وه و سوپاسی پشتگیریی به‌رده‌وامی فه‌ره‌نسای بۆ عێراق و هه‌رێمی کوردستان کرد.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز دورێل خۆشحاڵيى خۆى به ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك باڵيۆزى وڵاته‌كه‌ى له عێراق نيشاندا و دووپاتى كرده‌وه كه فه‌ره‌نسا به بايه‌خ و گرنگييه‌كى زۆره‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و له هاوكارى و پشتگيرييان به‌رده‌وام ده‌بێت.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌دا هه‌ردوولا بيروڕايان ده‌رباره‌ى دۆخى سياسى و ئه‌منيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به‌تايبه‌تى گرنگيى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا گۆڕييه‌وه، هه‌روه‌ها باسيان له دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و لێكه‌وته‌كانى كرد.
ئەم هەواڵە 385جار خوێندراوەتەوە |